تەندروستی
پزیشکێک هۆکارەکانی زۆری لیک لە منداڵاندا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دکتۆر ئاکۆ کەریم، پزیشکی گەشەی منداڵان لە بابەتێکدا باس لە هۆکاری زۆری لیکی منداڵان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، هەندێ منداڵ لیکیان زۆر ئەبێت دایم لیک بە دەمیان دێتە خوارەوە، ئەمەش ئاسایە هیج ترسی نییە گەر منداڵەکە شیرخواردن و گەشەی باش بێت، هەروەها لە کاتی ددان دەرهاتن و هەوکردنی ناو دەم لیککردن زیاتر دەبێـــــت.

هۆکارەکانـــــی
منداڵ تا تەمەنی 18 -24 مانگی ماسولکەی دەم و قوورگیان بەهێز نییە ناتوانی هەموو ئەو لیکەی هەیەتی قووتی بدات بۆیە برێکی دەردێتە دەرەوە، بەڵام دووای ئەو تەمەنە منداڵ توانای قووتدانی زۆرتر دەبێت بۆیە لیکیان زۆر کەم دەکـات.
تا تەمەنی 4 ساڵی منداڵ ئاسایە لیکن بێت بەڵام لە دوای ئەو تەمەنەوە بە هیج جۆرێ ئاسایی نییە بۆیە دەبێت پشکنینی بۆ بکــــــرێت،
ئەو نەخۆشیانەی کە دەبێتە هۆی لیکزۆری :
1- شەلەل دەمـــــاخ
2- ئۆتیـــــزم
3- جەلتەی دەمــــاخ
4- نەخۆشی پوکانەوەی مێشــــــک
5- مەنگۆلـــــــی .
6- سستی ماسولکـــــــــە.
س.س
2- ئۆتیـــــزم
3- جەلتەی دەمــــاخ
4- نەخۆشی پوکانەوەی مێشــــــک
5- مەنگۆلـــــــی .
6- سستی ماسولکـــــــــە.
س.س