کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لەبارەی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرەڕایی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئامارەکانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رویی لە هەڵکشان کردبوو، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، دەتوانن رەوشەکە کۆنترۆڵ بکەن و خۆیان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکردووە ئەگەر رێژەی توشبووانیش زیاتر بکات.
سەرەڕایی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئامارەکانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رویی لە هەڵکشان کردبوو، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، دەتوانن رەوشەکە کۆنترۆڵ بکەن و خۆیان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکردووە ئەگەر رێژەی توشبووانیش زیاتر بکات.
شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەڕایی هاتنی وەرزی پایز و بڵاوبوونەوەی پەتا وەرزیەکان، تا ئێستا رەوشی تەندروستی و بارودۆخی توشبووانی ڤایرۆسەکە جێگیرە و توانیومانە کۆنترۆڵی بکەین".
سەبارەت بە ئامێری پێویستی و بەکارهێنانی بۆ توشبووان جەختیکردەوە "سەرەڕایی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئامارەکانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رویی لە هەڵکشان کردبوو بەڵام لە سنوری چەمچەماڵ توانراوە بەپێی شوێن و ژمارەی توشبووان کەرەستەی پزیشکی پێویست دابین بکەین و توانراوە رەوشەکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوە".
ناوبراو ئەوەشی بۆ مەودا میدیا ئاشکرا کرد "بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکە کە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم بایکۆتی دەوامەکانیان کردووە بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، لە ئێستاشدا لە شوێنی ئەوان کارمەندانی پزیشکی شوێنەکانیان پڕکردۆتەوە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە تەواوی شوێنەکان پڕ بکرێتەوە ئەمەش کێشەی بۆ هەندێک لە بەشەکان دروستکردووە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 47 هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە و لەو ژەمارەیەش زیاتر لە 30 هەزاریان چاکبوونەتەوە و هەزار و 749 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
ک.ک