کوردستانی
٤٣ ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی جیاواز بۆ ئەم ناوچەیەی هەرێم جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ هەر پرۆژەیەک 11 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە زاخۆ جێبەجێدەكرێن و جگە لەوەش ٢٦ پڕۆژە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ هەر پرۆژەیەک 11 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە زاخۆ جێبەجێدەكرێن و جگە لەوەش ٢٦ پڕۆژە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ھێژا محەمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی شاری زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە "بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ هەر پرۆژەیەک 11 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە زاخۆ جێبەجێدەكرێن، لە ئێستاشدا بەشێكی تەندەرینی بۆ كراوە و بەشێكیشی لە قۆناغی تەندەریندایە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پڕۆژەكان بریتین لە رێگاوبان و دروستكردنی قوتابخانە، پڕۆژەی پێشابوور بۆ دێرەبین، پڕۆژەی ئەندەرپاس، كۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆرن و كاریان لەسەردەكرێت، 26 پڕۆژەی بچوكیش لە سنوری قەزای زاخۆ دەستبەجێبەجێكردنیان كراوە".
ک.ن
ک.ن