کوردستانی

زانكۆی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی سەبارەت بە دەستپێكی ساڵی نوێ خوێندن دەركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانكۆی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی سەبارەت بە دەستپێكی ساڵی نوێ خوێندن دەركرد
مەودا میدیا - کاروان نوری
 
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە وادەی دەستپێکردنەوی دەوامی زانکۆکە دیاریکراو و بڕیاردرا خوێندنی زانکۆی هەڵەبجە بەشێوازی ئاوێتە دەبێت لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٢٥) بە جۆرێک وانە تیۆرییەکان بە شێوازی ئەلکترۆنی وانە پراکتیکیەکان لە کەمپەس دەبێت.
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە كۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریدا، خوێندنی زانکۆی هەڵەبجە بەشێوازی ئاوێتە دەبێت لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٢٥) بە جۆرێک وانە تیۆرییەکان بە شێوازی ئەلکترۆنی وانە پراکتیکیەکان لە کەمپەس دەبێت بە رەچاوکردن رێککارە تەندروستیەکان".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا "لە رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٤) بەشەناوخۆیی بەسەر خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دابەش دەکرێت بەپێی خشتەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانەوە رادەگەیەنرێت،  وە بەشەناوخۆیی تەنها بەو خوێندکارانە دەدرێت کە سەرو (٤٠کم) دوورن لە سەنتەری شاری هەڵەبجە".

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال