کوردستانی

هیچ مەراسیمێک بۆ سێیەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال ئەنجام نادرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ مەراسیمێک بۆ سێیەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال ئەنجام نادرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

لەبەر خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەی یادكردنەوەی مام جەلال رایگه‌یاند، هیچ مەراسیمێك لەسەر مەزاری مام جەلال بەڕێوەناچێت. 

لە راگەیەنراوێكدا لیژنه‌ی یادكردنەوەی مام جەلال، ئاشکرایکردووە " لەبەر پابەندبوونمان بەرێنمایی خۆپارێزی و پارێزگاری لە سەلامەتی هاوڵاتیان بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخە نەگونجاوە تەندروستییەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا ٣ ی ١٠ رۆژی شەممە، هیچ مەراسمێك لەسەر مەزاری مام بەڕێوەنەچێت".
 
مام جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لە عیراق، له‌ رۆژی 3-10-2017 له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا گیانی لەدەستدا.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال