کوردستانی

سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ ده‌رمانى قاچاغ دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ ده‌رمانى قاچاغ دەستگیرکران
مەودا میدیا - کاروان نوری

سێ كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ ده‌رمانى قاچاغ ده‌ستگيركران، کە بازرگانیان بەبڕێکی زۆر مادەی قاچاغەوە کردووە.

دژە تیرۆری كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە "رۆژى 25-9 تا 9-29 سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بەبڕێکی زۆر لە مادەی قەدەغەکراوەوە کردووە".

ئەوەشیان خستۆتەڕوو "ئەو سێ تاۆمەتبارەی کە دەستگیرکراون دانیشتووی شارەکانی کەرکوک و کەلار و هەولێرن، کە یەکێک لە تاوانبارەکان ویستویەتی بڕێكى زۆر پێداويستى پزيشكی كه‌ بريتى بوو له‌ (239) پارچه‌ حه‌ب و ده‌رمان و (300) دانه‌ سرنج و (25) سۆنده‌ى كانيووله‌،داخيلى شارى هه‌ولێری بكات".

لە لایەكی ترەوە یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان کە بە‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بووە، هەوڵیداوە له‌ رێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه‌، بڕى (126) كارتۆن ده‌رمان له‌ جۆرى (كلافۆكس - 1 گم) بە ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر، داغڵى شارى هه‌ولێری بكات.






ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan