کوردستانی

کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە ئەنجامی دروستبوونی دەماقاڵێ لە نێوان دوو برا، یەکێک لە براکان، براکەی دیکەی دەکوژێت و ئەوەی دیکەشیان بیندار دەبێت، تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەندروستی رانیە بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە ئەنجامی دروستبوونی دەماقاڵێ لە نێوان دوو برا، یەکێک لە براکان، براکەی دیکەی دەکوژێت و ئەوەی دیکەشیان بیندار دەبێت".

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت بەڵام ئەوەی کە هەیە یەکێک لەبراکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت".

مەودا میدیا زانیویەتی، بە هۆکارێکی نەزانراو  دەمەقاڵی لە نێوانیاندا دروستبووە و هەردووکیان چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕیان بەکارهێناوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، بریندارەکە بەڕێکرا بۆ سلێمانی.
 
ئەمە لە کاتێکدایە دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی تەرمی کوژراوەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ک.ن
 

 

 

 

Qaiwan
Qaiwan