عیراقی

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە بەغدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

حەشدی شەعبی بەردەوام  باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج و جارێکی دیکە بە مووشەک هێرش کرایە سەر  باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدای پایتەختی عیراق.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5-10-2020، جارێکی دیکە دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و مووشەکێکیش ئاراستەی باڵیۆزخانەی بەغدا لە ناوچەی سەوز، کرا.

 بەپێی زانیاریەکان ئەو مووشەکانە ئاڕاستەی ناوچەی ڤیکتۆریا کراوە، دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە، دواتر دەرکەوتووە مووشەکەکە لە نزیک  باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتووەتە خوارەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە حەشدی شەعبی بەردەوام  باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عیراق دەکەنە ئامانج و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عیراقیش توانای رێگرتن لەو میلیشیایانەیان نییە، پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کشانەوەی هێزەکانی لە عیراق و چۆڵکردنی  باڵیۆزخانەکەی راگەیاند.
 
ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان