عیراقی

مستەفا کازمی لەبارەی مووچەوە بەڵێن بە خۆپێشاندەران دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی لەبارەی مووچەوە بەڵێن بە خۆپێشاندەران دەدات
مەودا میدیا-

دوێنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە شاری زیقار کە بەمەبەستی گوێگرتن لە دوای خۆپیشاندەران کۆبوونەوەکە ئەنجام درا، کازمی بەڵێنی بە خۆپیشاندەران دا ئەمڕۆ کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند "سەرباری دۆخی خراپی باری ئابووری و ئاڵەنگارییە سەختەکان عیراق و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ بابەتی مووچە چارەسەر دەکەین و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیار لە مانگێکە مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا دابەش نەکراوە، هەروەها تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا دابەش نەکرێت بەغدا 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان