عارف قوربانی
زه‌نگی پاشه‌كشه‌ی خوێندنی كوردی
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له دنیادا بابه‌تی زمان و ئاره‌زووی به‌كاربردن و فێربوون، زه‌مینه‌ی ئازادییه‌كی زۆری بۆ ره‌خسێندراوه و شانبه‌شانی زمانی دایك چه‌ند زمانێكی دیکەش خه‌ریكه ده‌بنه زمانی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی و ده‌خوێندرێن، به‌ڵام هێشتا له هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، بابەتی زمان و ئازادیی به‌كاربردنیان، هه‌ر وه‌ك پرسێكی هه‌ستیار ماوه‌ته‌وه.
كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان داگیركردووه ئه‌م كێشه‌یه‌ی هه‌بووه. یان زمانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه یاخود وه‌ك زمانی مامه‌ڵه‌كردن دانی پێدا نه‌نراوه. ئه‌گه‌ر له قۆناغێكیشدا دهرگەیهك بۆ خوێندن و ئازادیی نووسین به زمانی كوردی كرابێته‌وه، ده‌یان ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستی خراوه‌ته به‌رده‌م. له عیراق دوای كه‌وتنی سه‌دام هاوكێشه‌كان به جۆرێك گۆڕان كه ده‌رفه‌تی زێڕینیان بۆ كورد ره‌خساند كه زمانه‌كه‌ی شانبه‌شانی زمانی عه‌ره‌بی ببێت به زمانی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت و له داموده‌زگا و تۆماره فەرمییەکان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه ده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌سه‌ر دراو و پاسه‌پۆرتی وڵات مامه‌ڵه‌ی پێبكرێت. له خوێندنگەكان و ناوه‌نده زانستییه‌كان به زمانی كوردی بخوێندرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه وه‌ك مافێكی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ كورد و وه‌ك پره‌نسیپێكی دیموكراسییانه بۆ عیراق له ده‌ستووردا چه‌سپێندران، به‌ڵام زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنیان بۆ نه‌ڕه‌خسێندرا.
ئه‌وه چه‌ند په‌یوه‌ندی به عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌به‌كانی ناو جومگه‌كانی حوكمڕانیی عیراقه‌وه هه‌بووه، له‌وه زیاتر په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌میی كورد خۆیه‌وه هه‌بوو كه نه‌توانراوه ئه‌م مافه ده‌ستورییه ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌تایبه‌تیش له په‌سندكردنی ده‌ستووره‌وه ئه‌ركی (حامی ده‌ستوور) كه كراوه‌ته بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و پۆسته‌كه‌ش به كورد دراوه. بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ره‌خنه له عه‌ره‌به‌كان بگرین، پێویسته لۆمه‌ی كورد خۆی بكرێت له فه‌رامۆشكردنی ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستوور كه به جێبه‌جێكردنی زۆر شتی له عیراق ده‌گۆڕی و زۆر مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد كه‌م ده‌كرده‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێشتا كێشه‌ی كورد له عیراق چاره‌سه‌رنه‌كراوه و پێشتر ئه‌زموونێكی تاڵمان بینیوه له مامه‌ڵه‌كردنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته له‌گه‌ڵ زمانی كوردی، هیچ دڵنیاییه‌كیش دهستهبهرنهبووه كه داهاتووی كورد له عیراق له رابردووه‌كه‌ی باشتر ده‌بێت، بۆیه پرسی زمانی كوردی ئێستا له عیراقدا پرسێكه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتری له‌باره‌وه بكرێت. به‌تایبه‌تی كه لایه‌نه شیعه‌كانی عیراق ده‌یانه‌وێت ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ش بگۆڕن، ئه‌و رێكارانه‌ی پێویستن هه‌موویان گیراونه‌ته‌به‌ر، وه‌ك هه‌ڵوێستێكی پێشوه‌خته‌ش كه له سه‌ری هاوڕان ئه‌وه‌یه پێیان وایه ئه‌م ده‌ستووره به خواستی كورد نووسراوه‌ته‌وه و مافی زۆری به كورده‌كان داوه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌ڕاشكاوی دهریاننهبڕیوه كه ده‌یانه‌وێ چی له كورد بسێننه‌وه و چی پێڕادهبینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوورێك بنووسنه‌وه كه دڵخوازی شیعه بێت. ئه‌نجامی ئه‌م خواسته‌ش روونه كه له‌سه‌ر حیسابی كورد ته‌واو ده‌بێت.
پێویست بوو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شیعه كوردیشی بخستایه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵوه‌سته و به‌رپرسیارێتیی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له عیراق و پارێزگاری له‌و پره‌نسیپانه‌ی كه پێشتر له یاسای كاتیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق و دواتر له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی بۆ كورد چه‌سپێندراون. ئه‌مه‌ش چه‌ندی په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی سیاسی و هه‌وڵی كورد بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و پارێزبه‌ندییانه‌ی وه‌ك مافی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر ده‌ستووره‌وه هه‌یه‌تی، له‌وه زیاتر په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ده‌توانرا چه‌ندیان جێبه‌جێبكرێن و پێش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش چه‌ندی قابیلی جێبهجێبكردنن تاوەکو بچه‌سپێندرێت و بواری پاشه‌كشێی تێدا نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا به گرنگی ده‌زانم هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پرسه پێكه‌وه‌ی ببه‌ستمه‌وه و وه‌ك زه‌نگێك به گوێی ئه‌وانه‌یدا بده‌م كه به خه‌می داهاتووی میللهتهكهوهن، چاره‌نووسی خوێندنه به زمانی كوردی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك وه‌ك چه‌قی كێشه‌كه.
ده‌رفه‌تدان به زمانی كوردی و قه‌ده‌خه‌كردنی له كه‌ركوك، چیرۆكێكی درێژه و به‌شێكه له سیاسه‌تی ته‌عریب و زمانیش كرابووه ئامرازێكی دیکەی داگیركاری. له‌گه‌ڵ كه‌وتنی سه‌دام، ئه‌م دهرگەیهش به‌ڕووی كورددا كرایه‌وه تاوەکو زمانیش بكاته پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی ئامرازه‌كانی دیکەی ده‌رخستنه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی كوردستانیه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریسی ته‌عریب. سه‌ره‌تا له گۆڕینی تابلۆی دوكان و بازاڕه‌كانه‌وه ده‌ستمانپێكرد تا گه‌یشت به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بۆ خوێندن به زمانی كوردی.
به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت په‌سند بكات كه ئه‌و مافه‌ی بۆ كورد ره‌خساندبوو، هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌ی دابوو كه پێویستییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێت. له‌وكاته‌وه و تاوەکو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و پێ به پێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دروستبوونی گه‌ڕه‌كی نوێ، سه‌رجه‌م 470 قوتابخانه‌ی كوردی له كه‌ركوك كرانه‌وه، 7800 مامۆستای بۆ دامه‌زراند و 1200 فه‌رمانبه‌ر و كارگوزار و كتێب و ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و تێچووی دروستكردنی زۆرێك له قوتابخانه‌كانیش هه‌رێمی كوردستان گرتییه ئه‌ستۆ. كه ده‌كرا و ده‌توانرا هه‌موو ئه‌وانه له به‌غداوه به‌پێی ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
سه‌ره‌تا به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی پێشتری كورد له كه‌ركوك و قه‌ده‌خه‌كردنی زمانی كوردی، وه‌ك كاردانه‌وه مه‌یلێكی زۆر دروستبوو مناڵی كورد رووبكاته ئه‌و قوتابخانانە، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و ساڵ له‌دوای ساڵ كێشه و گرفتی گه‌وره رووبه‌ڕووی ئه‌م پرۆسه‌یه بوونه‌وه، كه سه‌رئه‌نجام خه‌ڵكێكی زۆر منداڵه‌كانیان برده‌وه به‌ر خوێندنی عه‌ره‌بی یان وازیان له خوێندن هێنا. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ ئه‌م خوێندكاره كوردانه پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییان ته‌واو ده‌كرد، نه‌یانده‌زانی رووبكه‌نه كوێ، هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكات ئاماده نه‌بوو ده‌رگەی زانكۆكان به روویاندا بكاته‌وه، بارودۆخی ئه‌وكاتی ئاسایشی شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقیش به‌جۆرێك بوو یارمه‌تیده‌ر نه‌بوو خوێندكاری كورد بتوانێ رووبكاته ئه‌و پارێزگایانه و له هه‌مانكاتدا كێشه‌ی زمانیشیان هه‌بوو له چوونیان بۆ زانكۆكانی پارێزگاكانی دیکەی عیراق. هه‌رێمی کوردستانیش كاتێك ئه‌م بڕیاره‌ی گۆڕی زۆر دره‌نگ بوو، هەروەها گرفتی دامەزراندنیان هەبوو، نە هەرێمی کوردستان دایدەمەزراندن، نە بەغدا.
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان كه‌وته‌وه ده‌ستی به‌غدا و به‌هۆی ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه‌ی پێشتریش هه‌بوون و وه‌ك لێكه‌وته‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، ئه‌مجاره ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه به پلان كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی شكستپێهێنانی خوێندنی كوردی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان و دیارده‌ی بایكۆتی خوێندن و نه‌چوونی هه‌ندێ له مامۆستایان بۆ وانه‌وتنه‌وه، پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی له رووی واقیعییه‌وه پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه. به دووریش نازاندرێت له ئاڵوگۆڕی ده‌ستووردا ئه‌م پرسه پێچه‌وانه‌ی خواستی كورد بكه‌وێته‌وه. یاخود به‌غدا له رۆژگارێكدا گرفت بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی هه‌رێمی کوردستان دروست بكات له وانه وتنه‌وه له‌و ناوچانه و كوردیش نه‌توانێ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه.
بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و رۆژگارانه‌ی كه وه‌ك مه‌ترسی له به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه‌دان، پێویسته له ئێستاوه كورد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك زه‌مانه‌تێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م مافه و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی چه‌ند رێكارێك بگرێته‌به‌ر. پێش هه‌ر شت گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و قوتابخانانه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا، چونكه ئه‌وه مافێكی ده‌ستورییه كه ده‌بێت منداڵانی ئه‌و ناوچانه به زمانی دایكیان بخوێنن. ئه‌ركێكی بچووكی سه‌ر شانی سه‌رۆك كۆماره وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوور ئه‌و كاره بكات، پێشتر چی خۆی و چی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی لێی نزیكن چه‌ند جارێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد کە ده‌یانه‌وێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راسته‌وخۆ ببه‌ستنه‌وه به به‌غداوه. با له‌وه بگه‌ڕێین گواستنه‌وه‌ی ملیۆنێك فه‌رمانبه‌ر كارێكی سه‌خته، بفه‌رموون ته‌نیا ئه‌و پازده هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده بگوێزنه‌وه به‌غدا كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن. ئه‌گه‌ر به‌هیوای ئه‌ویش نین، ئه‌وه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كازمی دێته كه‌ركوك و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كه‌ركوك ده‌كات، پێویسته ئه‌و رۆژه ئه‌و 10 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره بچنه به‌رده‌م بینای پارێزگا مانبگرن و داوای ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی خۆیان بكه‌ن. ئه‌مه رێگه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی راژه‌ی ئه‌و ژماره فه‌رمانبه‌ره بخرێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك كه هاوكێشه‌ی كوردیش له ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌گۆڕێت.