عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوا بڕیاری خۆی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوا بڕیاری خۆی دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بۆ گفتوگۆکردن و دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت بەگشتی یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە بەرژەوەندی کورد نییە.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بۆ تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و دیاریکردنی بازنەکان، کە خۆی لە یەک بازنەیی و فرە بازنەیی و فرە بازنەیی ناوەندا دەبینێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە پێشتر دەنگمان بە یاسای هەڵبژاردنەکان نەدا، لەبەر ئەوەی بەگشتی یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە بەرژەوەندی کوردا نییە، بەڵام فرە بازنەیی ناوەند باشترین بازنەیە بۆ کورد".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال