کوردستانی
مه‌زڵوم عه‌بدى بڕیاریدا ده‌ستگیركراوه‌كانى سوپاى سوریا ئازادبكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" وه‌ك نیازپاكى بڕیاریدا ده‌ستگیركراوه‌كانى سوپا ئازاد بكات.
پێگەی ئەلمۆنیتەر لە زاری مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بڵاویكرده‌وه "دوای دانوستان لەگەڵ دیمەشق دەستگیرکراوەکانی هێزەکاری سەر بە سوپاى سوریا وەک ئاماژەی ‘نیازپاکی ئازاد دەکەین".
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو، شاندێكى باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ردانى دیمه‌شقیانكرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا دانوستان و ئاگربه‌ست كرا و شه‌ڕى نێوان هه‌سه‌ده و سوپاى سوریا له ناوچه كوردنشینه‌كان راگه‌یه‌ندرا.
له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ، هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده رێككه‌وتنیان واژۆكرد كه چه‌ندین لایه‌نى له خۆى گرتبوو، له‌ناویاندا، ده‌ستور و پرسى هه‌سه‌ده و بوونى هێزه كوردییه‌كان له‌ناوچه كوردنشینه‌كانى رۆژئاوا.
ع
بیروڕا



