عیراقی

مستەفا کازمی: گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، ئاماژەی بەوەشکرد تاوانه‌كه‌ی به‌له‌د ره‌تكراوه‌یه‌ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر عیراقییه‌كان.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە جریوەیەکدا نووسیویەتی  "گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، یان بە دوژمنكردنی براكان بۆ مه‌رامی سیاسی ئەو قۆناغەمان به‌یه‌كه‌وه‌ تێپەڕاند".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تاوانه‌كه‌ی به‌له‌د ره‌تكراوه‌یه‌ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر عیراقییه‌كان و به‌ ناوی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌‌، هەروەها ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریشمان ده‌ستگیر كردووه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ین".

ئەمە پەیامەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای ئەوە دێت دوێنێ شەممە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە هێرشکرایە سەر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، هەروەها بەشێکی دیکەی پەیامەکەشی دژی کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی ناوچه‌ی به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان