عیراقی
ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە چوار ھەزار و 44 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 63 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو چوار هەزار و 44 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 63 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و سێ هەزار و 55 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
جێگای ئاماژەیە، بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا 430 ھەزار و 678 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەم ژمارە 10 ھەزار 317 كەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە و 363 ھەزار و 532 كەسیش بە تەواوی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە.
ک.ن