عیراقی
وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت تەنیا رێگە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران پەنابردنە بەر قەرزی کورتخایەنە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2020 رایگەیاند "دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوتووە لەبەر ئەوەی لە ئێستادا حکومەتی عیراق داهاتێکی گونجاوی لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی مووچە".
ئاماژە بەوەشکراوە "تەنیا رێگە بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە پەنابردنە بەر قەرزی کورتخایەنە لە بانکەکان، هەروەها داوامان لە پەرلەمان کردووە سەرپشکمان بکات لە قەرزکردنی 41 ترلیۆن دیناری عیراقی بۆ ئەو ماوەیەی لە ئەمساڵدا ماوەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کورتهێنان و دابینکردنی مووچە و خانەنشینی و شایستە داراییەکانی ساڵانی 2019 و 2020 و خەرجی پرۆژەکانی تر و پرۆژەکانی وەبەرهێنان".
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو "مانگانە داهاتی نەوت بە رێژەی 50 % کەمترە لە خەرجییەکانی حکومەت، هەروەها پێشبینیش دەکرێت ئەم دۆخە تا داهاتوویەکی نزیک بەردەوام بێت".
س.س