عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەفتەی رابردوو کارەکانی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی هات بڕیارە پرۆژە یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بکرێت بە مەبەستی پێداچوونەوە بە یاساکە و پەسەندکردنی.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای هەڵبژاردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارەکانی تەواو بووە، کۆتا خاڵی بازنەکان و نەخشەکان بوو کە هەفتەی رابردوو دەنگیان لەسەر درا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە دڵنیایەوە لە دوای ئەوەی یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارەکانی تەواو بوو دەبێت رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار بکرێت دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی کۆمار پێداچوونەوەی بۆ کرد و تێبینی نەبوو لەسەر، پرۆژە یاساکە لە رۆژنامەی الوقائەی العراقیە بۆ ئەوەی بڵاوبکرێتەوە و ببێتە یاسا، دوای ئەوەش یاساکە دەچێتە لای حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ کارکردن لەسەری".
س.س