عیراقی

14 بەنداوی نوێ لە عیراق دروست دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


14 بەنداوی نوێ لە عیراق دروست دەکرێن
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو كێشانەی عیراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھەیەتی لەبارەی ئاو بۆی ھەیە لە داھاتوودا زیاتر بن، ئاماژەی بەوەکردووە لە ھەوڵدان 14 بەنداوی نوێ لەسەر رووباری دیجلە و فورات دروست بكەن.

عەونی زياب، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاندووە "عیراق توانیویەتی لە 2 ساڵی رابردوودا  یەدەگی ئاو زیاد بكات، ئەو كێشانەیشی باس دەكرێن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی لەبارەی پشكی ئاوه‌وه‌، پێشبینی دەکەین له‌ داھاتوودا كێشه‌ی زیاتر سەرھەڵبدات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستا توانیومانە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكه‌ین، توانراوه‌ لە رێگەیەوە یه‌ده‌گی ئاوه‌وه‌ پێداویستییەكانی كه‌رتی كشتوكاڵی لە وەزری زستاندا پڕبكەینەوە"، هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کردووە "لە هەوڵداین 14 بەنداوی نوێ لەسەر رووباری دیجلە و فورات دروست بكەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان