عیراقی

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 571 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و 630 چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاندووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 571 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، دوو هەزار و 630 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، 36 کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 493 هەزار و 139 کەس لە عیراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 244 کەس گیانیان لەدەستداوە و 423 هەزار و 226 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب