عیراقی
پەرلەمان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی دیکە.
حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت کە تایبەتن بە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەروەها هەندێک یاسا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و هەندێکی دیکەش دەنگی لەسەر دەدرێت".
لەبارەی پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی حەسەن ئاڵی وتی "ئەگەر ئەو یاسایە تێنەپەڕێت لە پەرلەمان ئەوا حکومەت توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نابێت، بەڵام ئەم یاسایە لە زیانی حکومەتە، چونکە حکومەت دەخاتە ژێر قەرزەوە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر داهاتووی عیراق دەبێت".
س.س