عیراقی

تەندروستیی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان، دوو هەزار و 880 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 39 گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڵاویکردووەتەوە "لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 880 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە و دوو هەزار و 660 كەسیش چاكبوونەتەوە و 30 تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە".

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عیراق، زیاتر لە 496 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 425 هەزار چاكبوونەتەوە و 11 هەزار و 283 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان