عیراقی
وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاشکرای کرد 29ی 11ی 2020 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە عیراق، ئەم بڕیارەش لە دوای کۆبوونەوەی شانەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتیی دێت بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق.
دوای ئەوەی شانەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کۆبوونەوە بڕیاردرا لە 29ی 11ی 2020 دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە لە عیراق.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاندووە، بەشی زۆری خوێندن بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و خوێندکاران لە هەفتەیەکدا یەک رۆژ دەچنە قوتابخانە، هەروەها تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی چاودێری سەرجەم قوتابخانەکان دەکەن.
س.س