کوردستانی

هه‌واڵێكی خۆش بۆ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌واڵێكی خۆش بۆ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت نووسراوه‌كه‌یان هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ناكات.

ڕێبوار كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌و نووسراوه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروست ناكات كه‌ باس له‌ بڕینی پشكی هه‌رێم ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020 ی عیراق په‌سه‌ند ده‌كرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداوه‌ دێت به‌وشێوه‌یه‌ی له‌ یاسای بودجه‌ی 2019 دا دیاری كراوه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی "پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نانێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق ده‌ست نیشان نه‌كرێت، ئومێد ده‌كه‌ین به‌م نزیكانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمدا نه‌مێنێت".

لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق كردووه‌ كه‌ تێیدا داوای بڕینی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌كات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب