گێتی
چین، روسیا و ئێران بڕیاریانداوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئێران، چین و روسیا بڕیارنامەیەکی هاوبەشیان بۆ قەدەغەی هێرشکردنه سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئامادەکردووە.
ئاژانسى "المیادین" ژمارهیهك بهڵگهى لە بڕیارنامەی هاوبەشی ئێران، چین، روسیا و چەند وڵاتی تری لەبارەی قەدەغەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەست کەوتووە، بەپێی ئەو بەڵگەیە، دەبێ هەر جۆرە هێرش یان هەڕەشی هێرشکردنە سەر سایت و دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی قەدەغە بکرێت.
باس لهوهشكراوه "هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسیی جیدی هەیە بۆ سیستەمی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و هێمنایەتی و ئاسایشی ماددە ئەتۆمییەکان".
لە رهسنوسهكهدا بە داکۆکی لە مافی یەکجاری و نەگۆڕ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە، بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی وزەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی کراوە و جەختیش کراوە کە ئاژانس دەبێ رۆڵی خۆی بۆ پێشگیریی لە هەر جۆرە زیانگەیاندن بە چالاکییە ئاشتیخوازانە ئەتۆمییەکان بە هۆی هێرش یان هەڕەشەکان دەستەبەر بکات.
ع
بیروڕا



