راپۆرت
پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ دواده‌كه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا عیراق و هه‌رێمى كوردستان نزیكده‌بێته‌وه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق، به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكنه‌هێنراوه ئه‌گه‌رچى 11 مانگه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه.
مه‌ودا میدیا به‌دواداچوونى كردووه له باره‌ى ئه‌گه‌رى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كه بڕیارى 11ى مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك له‌و باره‌وه دڵنیایی نه‌داو ته‌نها باسیان له‌وه‌كرد هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت نه‌كه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حزبى پێى باش نه‌بوو ناوى بهێنرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرژییه‌كان و نزیكنه‌بوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌نى سه‌ره‌كى كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن، هۆكارى ئه‌وه‌ن كه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواكه‌وتووه و له ئێستاشدا به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یه هه‌یه پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كابینه‌ى ده‌یه‌م پێكبهێنرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتى نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێك پۆست بێت و یه‌كێتیش ده‌یه‌وێت له كابینه‌ى نوێ بڕیارده‌ربێت نه‌ك به‌شدارێك و لایه‌نێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته حكومییه‌كان".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له چه‌ند رۆژى رابردوو هه‌وڵهه‌بووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى یه‌كێتى و پارتى له‌باره‌ى پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، به‌ڵام به ئاكام نه‌گه‌یشتووه".
پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روئیاى خۆى له‌باره‌ى كابینه‌ى نوێ راگه‌یاندووه و ده‌یه‌وێت له‌و كابینه‌یه بڕیاربدات و به‌شداربێت له ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ى كردارى، نه‌ك وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو پارتى ته‌نها خۆى بڕیاربه‌ده‌ست و باڵا ده‌ستبێت و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه گرنگه‌كان و وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان بگرێت و هیچ مه‌ودایه‌كى بڕیاردان بۆ لایه‌نى به‌شداربوو نه‌هێڵێته‌وه.
ع
بیروڕا



