کوردستانی
ئهنجومهنى ئهوروپا داواى ئازادكردنى دهمیرتاش دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، كه له 15 بۆ 17ى ئهم مانگه بهڕێوهچوو، پرسی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دۆسییەی سەلاحەدین دەمیرتاش ژمارە دوو لهگهڵ دۆسییە پەیوەندیدارەکانی خستە بهرنامهى دانیشتنهكانى.
کۆمیتەکە رایگەیاند "دەمیرتاش و ئەندامانی دیکەی هەڵبژێردراوی پەرلەمان بەبێ بەڵگەی پێویست دەستبەسەر کراون و دەستبەسەرکردنەکان ئامانجی سیاسییان لە پشتەوە هەبووە و پێشێلکردنی مافی ئازادی رادەربڕین و نوێنەرایەتی سیاسی ئەوانی پێشێل کردووە".
ههروهها "داوای لە تورکیا کرد بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی دەمیرتاش و داواکارانی دیکە، بەپەلە هەنگاو بنێت، دادگاکانیش رێوشوێنی جێگرەوە لەبەرچاو بگرن".
باس لهوهشكراوه "کۆمیتەکە داوای لە تورکیا کرد بۆ بەهێزکردنی فرەڕەنگی سیاسیی و مسۆگەرکردنی ئازادی رادەربڕین دەستپێبکات و هەنگاو بنێت، هاوکات بە پێی پێوەرەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەرفەتی راهێنان بۆ داواکاری گشتیی و دادوەرەکان پێشکەش بکات".
ع
بیروڕا



