گێتی
تره‌مپ داواى 15 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر ئاژانسێكى ئه‌مه‌ریكى تۆماركردووه و داواى پاره‌یه‌كى زۆر ده‌كات وه‌ك قه‌ربوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە هێرشەکانی بۆ سەر میدیاکان چڕکردووەتەوە و داوایەکی یاسایی گەورەی لە دژی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز تۆمار کردووە. ترەمپ بە تۆمەتی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی درۆ، داوای قەرەبووی بە بڕی 15 ملیار دۆلار دەکات، ئەم هەنگاوەی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە ماوەیەکە هێرشی توند دەکاتە سەر ئەو میدیایانەی رەخنەی لێدەگرن.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس"دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رەخنەی توندی لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز گرتووە، به رۆژنامه‌كه ده‌لێت "نیویۆرک تایمز رێگەی پێدراوە بە ئازادانە درۆ بکات و بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بۆ ماوەیەکی درێژ باسی من بکەن و دەبێت هەر ئێستا ئەوە بوەستێت".
هەفتەی رابردوو، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کردبوو، کە ترەمپ هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی کردووە دژ بە بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتەی باس لە کەیسی جێفری ئیپستەین دەکات، ئەمەش یەکەم جار نییە ترەمپ داوای یاسایی لە دژی میدیاکان تۆمار بکات، لەو کاتەوەی کە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمه‌ریکا گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی.
ع
بیروڕا



