عیراقی

پەرلەمانی عیراق: لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیار دەدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق: لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیار دەدەین
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسای قەرز تێدەپەڕێت و پەسەند دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت دەتوانێت ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکات دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین تایبەت بە پرۆژە یاسای قەرز و ئەم هەفتەیە یاساکە تێدەپەڕێت و پەسەند دەکرێت".

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 و 11 پێکەوە وتی "حکومەت دەتوانێت ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکات دواتر مووچەی مانگی 11 دابەش بکرێت، هەروەها حکومەت لەوانەیە نەتوانێت دوو مووچەکە بەیەکەوە بدات، چونکە بڕەکەی زۆرە و ئەو پارەیە لەبەردەست نییە، بەڵام دەتوانێت سەرەتا مانگی 10 بدات دواتر مانگی 11".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش پەیوەستە بە پرۆژە یاسای قەرزەوە، یاساکە پەسەند بکرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان