عیراقی

تەندروستیی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند
 مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 284 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و 29 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق بڵاویکردووەتەوە "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 284 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و 30 چاکبوونەوە تۆمارکراوە".
 
هەر بەپێی ئامارەکان، 29 کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 501 هەزار و 773 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 380 کەس گیانیان لەدەستداوە و 432 هەزار و 233 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان