عیراقی

مستەفا کازمی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە هاتە دەنگ
مەودا میدیا - کاروان نوری

لەبارەی دۆخی مووچەوە، سەرۆک وەزیرانی عیراق تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، هەندێک لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتێکدا رایگەیاند "هەندێک لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان، لەپلانی وەرەقەی سپی چارەسەرمان بۆ داناوە".

هاوکات هەر ئەمشەو شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتین لەسەر ئەوەی بەزوترین کات، پرۆژەی قەرزكردن بۆ پڕكردنەوەی كورتێهنانی دارایی بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و پرۆژەكان لەپەرلەمان پەسەند بكرێت".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan