عیراقی

کێشە دەکەوێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشە دەکەوێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە دەنگدان لە پرۆژە یاسای قەرز بەڕێوەچوو تاوەکو ئێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەسەر پرۆژە یاساکە نوێنەرانی کورد کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامی هەیە، بەڵام لە دەرەوەی هۆڵی کۆبوونەوە گفتوگۆکان بەردەوامە لەسەر خاڵێکی پرۆژە یاساکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نوێنەرانی کورد هاتووینەتە دەرەوە ناماونەوێت ژمارەی یاسایی هەبێت بۆ دەنگدان لەسەر ئەو خاڵانەی کە ئێمە نامانەوێت، هەروەها لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بگەیەنە رێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە".

ئارەزوو مەحمود وتی "یەکێک لە خاڵەکانی پرۆژە یاساکە داوای ئەوە دەکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 380 بەرمیل نەوت بنێرێت بۆ بەغدا لە بەرانبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، ئەمەش  داوایەکی گونجاو نییە، چونکە رۆژانە ئەو بڕە نەوتە بەرهەم نایەت".



س.س
Qaiwan
Qaiwan