عیراقی

بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران درا
مەودا میدیا-

هەر ئەمشەو سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی بە سەرجەم وەزارەتەکانی عیراق کردووە لیستی مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم ئامادە بکەن بۆ رۆژی یەکشەممە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بەسەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە مانگەکانی  تشرینی یەکەم و دووەمی 2020  ئامادەبکەن بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە لە رۆژی یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2020.

ئاماژەی بەوەشکراوە مستەفا کازمی، فەرمانی کردووە بەشی ژمێریاری سەرجەم وەزارەتەکان رۆژانی هەینی و شەممەش دەوامی فەرمی بکەن بەمەبەستی ئامادەکردنی لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە.

س.س 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب