عیراقی

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا – کاروان نوری

 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و 390 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە "لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 390 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عیراق تۆمارکراوە".

ئەوەش ئاشکرا کراوە "دوو هەزار و 526 کەسیش چاکبوونەتەوە، 42 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 521 هەزار و 542 کەس".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan