کوردستانی

سبەی دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لەسلێمانى دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لەسلێمانى دەکرێتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سبەینێ بە بەشدارى نزیکەى (200) دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ناوخۆیى و بیانى، دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لەسلێمانى دەکرێتەوە.

یاسین ره‌‌‌حیم، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ‌و پیشه‌سازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "سبەینێ دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لەسلێمانى دەکرێتەوە، بە بەشدارى نزیکەى (200) دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ناوخۆیى و بیانى، بۆماوەى (10) رۆژ بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "له‌ پێشانگاکەدا (68) کتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و (132) ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی بیانى لە (18) وڵاتەوە به‌شدار دەبن، لە پێشانگاکەدا رێککارە تەندروستیەکانى خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێت".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال