عیراقی

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشکرای کرد لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ئەمساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتەکان راگیران.

بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاندووە "گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و وڵاتانی ئەوروپا لە 15/12/2020 دەستپێدەکاتەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی دا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan