عیراقی
لە مووشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو ژمارەیەک مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا، بەو هۆیەشەوە منداڵیک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشکرایکردووە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو مووشەکانی شەوی رابردوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە هاوڵاتیی مەدەنین.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو و ژمارەیەک مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
س.س