عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند پرسێک تاتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند پرسێک تاتوێ دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بە ئامادەبوونی نەبیل کازم، وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسیارێک ئاراستەی سەرۆکی بانکی ناوەندی دەکرێت.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بریتییە لەوەی فالح ساری، ئەندام پەرلەمانتار بەشێوەی زارەکی پرسیار ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق دەکات، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی مادەی 19 لە پرۆژە یاسای ئاوارەکان دەکرێت".

 باسی لەوەشکرد "هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ راپۆرتی پرۆژە یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاودێری ژمارە (138) ساڵی 1971 دەکرێت", جەختی لەوەشکردووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هیچ گفتوگۆیەک لەسەر پرسی مووچە ناکرێت".

س.س 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان