عیراقی
پەرلەمانتاران داوا دەکەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی حکومەتی عیراقەوە بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 112 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاداشتێکیان دایە محەمەد حەلبوسی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوایان کردووە راستەخۆ لەلایەن حکومەتی عیراقەوە لە رێگەی هەژماری بانکییەوە مووچە بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە لە کاتێکدا فەرمانبەرانی عیراق مووچەی مانگی 11یان وەرگرتووە.

س.س