عیراقی
عیراق: دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
هەرچەندە تائێستا حكومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ بڕیارێكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یهكهمی فەرمانبەران دیاری نەكردووە، ئەمڕۆ بەغدا دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووهمی دەستپێكرد.
ئهمرۆ یهكشهممه 22ی تشرینی دووهمی 2020 بە فەرمانی وەزارەتی دارایی عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان دەستیپێكرد.
هاوکات رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوای پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یهكهمی فەرمانبەرانی عیراق دەستیپێكرد.
ئەمەش لەكاتێكدایە، تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ بڕیارێكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یهكهمی فەرمانبەران دیاری نەكردووە.