عیراقی
بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
هەریەک ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەحمەد حاجی رەشید، فراکسێۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە کورستان و جەمال کۆچەر، فراکسێۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و شیروان میرزا، فراکسێۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆشیار عەبدوڵا، فراکسێۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوەکەدا رایانگەیاندووە "ئێمە وەک ئەندامانی لیژنەی دارایی لە چوار فراکسێۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پشتیوانی لە رێکەوتنی دەستووری و یاسایی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە پێناوی کۆتایی هێنان بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی تری هەرێم لە ناویاندا پێشمەرگە و جوتیاران و تێکرای شایستە دارییەکانی تر، بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەنگاونانی بەپەلە و کرداری بە شێوەیەکی شەفاف و روون لەگەڵ حکومەتی عیراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانی و پابەندبوون بەو دەقە دەستووری و یاساییانەی کە وا دەکات پشکی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020 و پشکی هەرێم لە یاسای موازەنەی ساڵی 2021 بکاتە دەرفەتی ئاسایی بوونەوەی مووچە و بودجە و ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
ئەوەش هاتووە "ئێمە وەک ئەندامانیی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە رایدەگەیەنین کە ئیدی کاتییەتی و کاری جدیش بۆ ئەوە دەکەین کە داهاتی نەوت و داهاتەکانی تری هەرێمی کوردستان تەنها لە خزمەتی هاونیشتیمانیاندا بەکاربهێنرێن".
س.س