عیراقی

فواد حسێن: دۆزی فه‌ڵه‌ستین به‌شێكە له‌ سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


فواد حسێن: دۆزی فه‌ڵه‌ستین به‌شێكە له‌ سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند هیچ دەستپێشخەرییەكیان پێنەگەیشتووە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسرائیل، دەشڵێت دۆزی فەڵەستین بەشێكی گرنگە لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق و پشتیوانیی بڕیارەكانی گەلی فەلەستین دەكەن. 

د.فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق كە ئێستا بە سەردانێكی رەسمی لە روسیایە، سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی عیراق و ئیسرائیل بە رۆژنامەڤانانی وت "دەستپێشخەریی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە ئێمه‌ نه‌كراوه‌".

 ەوەشی وت "دۆزی فەڵەستین لای ئێمە گرنگە، بۆیە تەنیا بەشێك نییە لە سیاسەتی دەرەوەی عیراق، بەڵكو پێكهێنەرێكی گرنگی سیاسەتی ناوخۆشە". 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق هەڵوێستی وڵاتەكەی روونتركردەوە و رایگەیاند "ئێمه‌ پشتیوانیی هەر‌ بڕیارێكی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین".

Qaiwan
Qaiwan