عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەران نوسراوێک ئاراستەی لیژنەی هەمواری دەستووری عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەران نوسراوێک ئاراستەی  لیژنەی هەمواری دەستووری عیراق دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نوسراوێکدا داوا دەکات لیژنەی هەمواری دەستووری عیراق کارەکانی تەواو بکات، ئاماژە بەوەشکراوە پێویستە لە زووترین کاتدا لیژنەکە راپۆرتی خۆی پێشکەش بکات.

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق واژۆی کردووە و ئاراستەی لیژنەی هەمواری دەستووری عیراقی کردووە، تیادا داوا دەکات کارەکانیان تەواو بکەن و راپۆرتی خۆیان لە زووترین کاتدا پێشکەش بکەن.

لیژنەی هەمواری دەستووری عیراق لە 3ی تشرینی دووەمی 2019 دروستکراوە دەبوو لەماوەی چوار مانگدا کارەکانی تەواو بکات، بەڵام ماوەکەی بۆ درێژکرایەوە ساڵێک تێپەڕیووە، تا ئێستا کارەکانیان تەواو نەبووە.



س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان