عیراقی

خۆپیشاندانەکەی ناسریە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانەکەی ناسریە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە شاری ناسریە 4 کەس کوژران و زیاتر لە 70 کەسی دیکەش برینداربوون کە پێنج لە بریندارەکان هێزە ئەمنییەکانن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە شاری ناسریە 4 کوژرا و زیاتر لە 70 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێنج لە بریندارەکان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێنرێت و قەدەغەی هاتوچۆی لە ناسریە راگەیاند.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عیراق حازم ئەلحازم، فەرماندەى پۆلیسى پارێزگای زیقاری لە کارەکەی دوورخستووەتەوە و عۆدە سالم عەبودی کردووەتە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان