عیراقی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
مەودا میدیا-

لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16 كانونی یەكەمی 2020 شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەردوو جێگرەکەی و سە‌رۆكی لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، لە هۆڵی دەستووریی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەكیان ئە‌نجامدا. 

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی روونکردەوە و رایگەیاند "حکومەتی هەرێم پابەندە بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و ئامادەیە ئەرکەکانی خۆی بەپێی یاساکە جێبەجێ بکات، لە بەرانبەریشدا داوای كرد ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌ران ھاوكار بێت بۆ جێبە‌جێ كردنی یاساكە‌ و دابینكردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان".

لە دوای وتەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەبارەی دانوستانەکانی هەولێر و بە‌غدا پێشكەش كرد و لەمبارەیەوە گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕكران. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، ئەو چارەسەرەش خۆی لە پابەندبوونی هەر دوو حکومەتی هەرێم و بەغدا بە دەقی یاساکان دەبینێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان