عیراقی

مستەفا كازمی بەسەردانێك گەیشتە توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا كازمی بەسەردانێك گەیشتە توركیا
مەودا میدیا -

ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی دۆخی ئەمنی، دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

لەو بارەیە حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق هەینی رابردوو بە ماڵپەڕی "بغداد الیوم"ی راگەیاند "سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ شاری ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا رۆژی 17ی کانونی 2020 دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک تورکیا کۆدەبێتەوە"، هەروەها بەپێی زانیارییەکان گفتوگۆکانی نێوان مستەفا کازمی و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی، دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەبێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی تورکیای کردبوو بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و مستەفا کازمی.

ئەمە لە کاتێکدایە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیاوەری شاندێکی حكومی بەیانی ئەمڕۆ، 17ی کانونی یەکەمی 2020، بەرەو توركیا بەڕێكەوت و كەمێك پێش ئێستا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان