عیراقی

فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021دا هەڵبژاردنەکانی عیراق بەڕێوەبچیت، بەڵام بەپێی هەندێک زانیاری باس لەوە دەکرێت کە فراکسیۆنە کوردییەکان پێشنیازیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنیت بە فەرمی هیچ پێشنیازێکی وا نەهاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ پێشنیازێک بە فەرمی نەهاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021دا لە عیراق ئەنجام بدرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "بەشێک لە کوتلە جیاوازەکان و فراکسیۆنە کوردییەکان دەیانەوێت چەند خاڵێک لە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێنەوە، ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان دوابخرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی وا نەدراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان