عیراقی
هۆشیار عەبدوڵڵا چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بانکی مەرکەزی عیراقی بە نرخێکی نوێی دینار بەرانبەر دۆلار مامەڵە دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد شاندەکەی هەرێمی کوردستان چاوەرێن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تورکیا بێتەوە.
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "سەرەتای هەفتەی داهاتوو بانکی مەرکەزی عیراقی بە نرخێکی نوێی دینار بەرانبەر دۆلار مامەڵە دەکات، هەروەها بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم قسەیەکی نوێ وەک چارە هاتووەتە ئاراوە کە بریتیە لە وەرگرتن و ئیدارەدانی کۆی مەلەفەکە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بەرانبەر شایستە داراییەکانیی هەرێمی کوردستان".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە "شاندەکەی هەرێمی کوردستان چاوەرێن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تورکیا بێتەوە و بڕێک پارە بۆ هەرێم پێش سەری ساڵ خەرج بکات".
ئەوەشی وتوە "بە دیدی ئێمە مەلەفیی نەوتی هەرێم بەهۆی گەندەڵیی و نەزانییەوە نەک تەنیا بۆ ئێستا تەنانەت بۆ نەوەکانی داهاتووی هەرێمیش بووەتە بەڵا و بارگرانی، ئەگەر عیراق بچێتە ژێر باری هەمو ئیلتیزامەکانیی ئەو مەلەفەوە بە قەرز و پارەی کۆمپانیاکانیشەوە و لە بەرانبەر وەرگرتنەوەیدا کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم دەستەبەر بکات، پێویستە وەک دەرفەت سەیری بکرێ و دژی نەوەستنەوە".
س.س