عیراقی
سەردانە بەپەلەکەی مستەفا کازمی بۆ تورکیا بۆ ئەم مەبەستانە بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەفدی یاوەری رۆژی پێنجشەممە 17-12-2020 چوونە تورکیا دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی کۆماری توركیا و ئیمزاكردنی دوو رێككەوتن شەوی رابردوو كۆتایی بە گەشتەكەیان هێنا و گەڕانەوە بەغدا.
ئەو زانیاریانەی رانەگەیندراون باس لە چەند رێککەوتنی عیراق و تورکیا دەکەن لە دوو بواردا ئەوانیش بوارەكانی باج و رۆشنبیری و لە لایەکی دیکەشەوە باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە دەڵێت "سەردانەكەی كازمی بۆ توركیا ئەنجامی باشی هەبووە و توركیاش چاوی لەسەر زیادكردنی وەبەرهێنان و قەبارەی بازرگانییەكەیەتی لە عیراق".
باڵیۆزخانەی عیراق دەشڵێت "كۆمەڵێك رێككەوتنی ئابووری و بازرگانیش لەو بارەیەوە كراوە" و باسی لەوەش کردووە "بەم نزیكانەی دەرگای نوێی بازرگانی لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا دەكرێتەوە".
ئەوەش راگەیاندراوە تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان باس کردن بووە لە كێشەی ئاویی نێوان هەردوولا و دۆزینەوەی چارەسەر ریشەیی.
ک.ر