عیراقی
كازمی لەسەر دابەزینی بەهای دینار لەبەرانبەر دۆلاردا هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە بانكی ناوەندی عیراق كردووە، رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ پارێزگاریی لە بەهای دینار لەبەرانبەر دۆلاردا و پارێزگاریی بانكی ناوەندیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە هەوڵی ئەوەن بەهای دۆلار جێگیر بکەن.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە بانكی ناوەندی عیراق كردووە، رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ پارێزگاریی لە بەهای دینار لەبەرانبەر دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە، مستەفا موخیف، پارێزگاریی بانكی ناوەندی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەماندا كۆبووەوە و دابەزینی نرخی دیناریان لەبەرانبەر دۆلاردا تاوتوێكرد، جەختیشیان کردەوە، مەبەستیانە كۆمەڵێك رێوشوێن بگرنە بەر بۆ هێنانەدی هاوسەنگی لەنێوان نرخی دینار و دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی بەهای دۆلاری ئەمەریکی لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 138.500 هەزار دینارە.