عیراقی

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق تاوتوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە بە جیا ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبنەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەسەر پرسی بودجەی ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی یەکەمی 2020 ئەنجومەنی‌ وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی‌ مستەفا كازمی،‌ سەرۆک وەزیران كۆبوونەوەیەكی‌ نائاسایی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای‌ بودجەی ساڵی‌ 2021ی‌ عیراق دەكرێت، بەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لە پرۆژە یاساکە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

هاوکات ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بێ ئەوەی هیچ کام  لە خاڵەکانی کۆبوونەوەکە باس لە بودجەی ساڵی 2021ی عیراق بکات".

س.س 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان