عیراقی
لەبارەی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداوە وردەکاری بخوێنەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق کە لەگەڵ کۆمەڵێک میدیاکاری عێیاق کۆبووەوە و رایگەیاند، حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 رێککەوتوون.
ئەمڕۆ شەممە 19-12-2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبووەوە و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا بۆ سبەی یەکشەممە.
بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دەبێت حکومەت پێش رۆژی 15ی مانگی 10ی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، ئێستا زیاتر لە دوو مانگ لە وادەی خۆی دواکەوتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان پێکراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێنراوە و رۆژانە 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت، کە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
داهاتەکان و خەرجییەکان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021:
کۆی گشتیی داهات: 91.790.155.429 دینار
داهاتی نەوتی: 73.010.925.000 دینار
داهاتی نانەوتی: 18.779.230.429 دینار
کۆی گشتیی خەرجی: 150.050.918.543 دینار
خەرجی بەکاربردن: (بەکاربردن، بەرنامەی تایبەت و قەرزەکان) 122.675.870.694 دینار
کۆی گشتیی خەرجییەکانی سەرمایە: (ئەو سەرمایەی هەیە، لەگەڵ وەبەرهێنانی نێوخۆیی و وەبەرهێنانی قەرزەکان 27.375.047.849 سەرمایە
کۆی گشتیی کورتهێنان: 58.260.763.144
وەزارەتی دارایی لەبارەی دزەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ی عیراق رایگەیاندووە: "کارێکی نابەرپرسیارانەیە و وادەکات وەزارەتەکان نەتوانن بێلایەنانە بۆچوونی خۆیان لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا لەبارەی هەموارکردنەوەی بخەنەڕوو".
بەپێی ماددەی یازدە، خاڵی یەکەم لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 عیراق، هاتووە "شایستەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2004 بۆ 2020 یەکلایی دەکرێنەوە".
لە ساڵی 2004 تاوەکو 2019 کۆی گشتیی شایستەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق 158 تریلۆن و 850 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا بەغدا 96 تریلۆن و 665 ملیار و 426 ملیۆن دیناری خەرجکردووە، واتە کۆی بڕی پارەی خەرجنەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان 62 تریلۆن و 194 ملیار و 574 ملیۆن دینارە.
سەرچاوە کەناڵی رووداو